فه‌رمانده‌یی ئه‌ركانی سوپای تورك له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له سه‌ر تۆری ئینتێرتێت بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت راستكردۆته‌وه.
فرۆكه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری" كانی ماسی" یان بۆردومان كردووه.
سوپای توركیا هۆی ئه‌و بۆردومانانه، به جموجۆڵی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان كه ده‌یانه‌وێ زیان بگه‌یه‌ننه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته، زانیوه.
ماڵپه‌ری "په‌یامنێر" له زمانی به‌رپرسێكی سه‌ربازی ناوچه‌كه رایگه‌یاندووه: ئێواره‌ی رۆژي رابردوو كاتژمێر 6:30 سێ فرۆكه‌ی جه‌نگی سوپای توركیا ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاند و به‌سه‌ر ناوچه سنووریه‌كانی ده‌ڤه‌ری كانی ماسی سوڕاونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، سه‌ره‌تا ئه‌و فڕۆكه جه‌نگیانه بۆمبی رووناككه‌ره‌وه‌یان به‌كارهێناوه و رووماڵی ناوچه‌كه‌یان كردووه.
روونیشیكرده‌وه كه دوای پشكنین و رووماڵكردنی ناوچه‌كه ئه‌و فرۆكه جه‌نگیانه ناوچه‌كانی "سه‌ری زێ" و "كانی ره‌ش"یان بۆردوومانكردووه، به‌ڵام تائێستا رێژه‌ی زیانه‌كانی ئه‌و بۆردوومانه نه‌زانراوه.
له زه‌ره‌ر و زیانی ئه‌و بۆردومانانه هیچ زانیارییه‌ك له ده‌ست دا نییه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له پێكدادانێكی هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له هه‌رێمی شرنا‌خ و شاخی "جودی"، 2 سه‌ربازی تورك كوژراوه. ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له توركیا ئه‌و رووداوه‌یان پشت راستكردۆته‌وه. یه‌كێك له كوژراوه‌كان ئه‌فسه‌رێكی سوپا و ئه‌وه‌ی تریان سه‌ربازی پیاده بووه.